AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١ ٠٧:٢٥

مامۆستای زانکۆی حاج بایرام وەلی ئەنقەرە بۆ مێهر:

وەزیری دەرەوەی ئێران لە 7 مانگی ڕابردوودا بەرەنگاری کۆمەڵکوژی ئیسرائیلی کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران لە 7 مانگی ڕابردوودا بەرەنگاری کۆمەڵکوژی ئیسرائیلی کرد

دکتۆر ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەکوو سیاسەتوانێک لە 7 مانگی ڕابردوودا لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە لەگەڵ کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی فەلەستین شەڕی کرد و بە بەدەستەوە گرتنی داهێنان لە کردەوەدا لە ئەو بوارەدا تایبەتمەندی بەرچاوی ناوبراو بوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: هاوپەیوەند بە داکەوتنی کۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران و شەهید بوونی ناوبراو و چەند هاوڕێی گفتوگۆیەکمان لەگەڵ دکتۆر قادر ئارتاچ چیلەک مامۆستای زانکۆی حاج بایرام وەلی ئەنقەرە ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت:

لە سەردەمی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ڕەئیسی گۆڕانکاری زۆررمان لە ڕەوتی سیاسەتی دەرەوەی ئێران بینی، ئەندامێتی ئێران لە بریکس و شانگهای لە ئەوانە بوو. ئێوە هەوڵەکانی ڕەئیسی لە بواری نێودەوڵەتی چۆن لێک دەدەنەوە؟

پێش هەموو شتێک ئەو کارەساتە لە دەو:ەت و گەلی ئێران سەرەخۆشی دەکەم. ئەندامێتی لە ئەو ناوەندگەلە لە سەردەمی سەرۆک کۆماری کەسێک کە ئاشنا بوو لەگەڵ سیستەمی سیاسی و ساڵەها خزمەتی کردبوو و هەروەها بۆ وڵاتێک کە لە سەرەتای شۆڕشەوە لەلایەن ئەمریکا و ڕۆژاواوە گەمارۆ دراوە و گۆشەگیر کراوە زۆر گرینگ بوو و هەوڵێک بوو بۆ دەرخستنی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتی لە دژی ئەمریکا.

دکتۆر ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یەکێک لە گەورەترین پاڵپشتەکان و بەرگری کارەکانی فەلەستین بوو و لە ئەو ڕێگایەدا سەفەری زۆری ئەنجام دا بە ئامانجی ڕاگرتنی شەڕی غەززە. ئێوە کاریگەری ئەوان لە پرسی فەلەستین چۆن دەبینن؟

ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆک ی مەجلیس و بەرپرسی گشتی کاروباری نێودەوڵەتی مەجلیس و چەندین و چەند پۆستی جیاوازی لە ئەستۆ بووە و بۆ هەمووان ئاشکرا بوو کە ئەو لایەنگری بەرەی بەرخۆدان بوو. بۆیە ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پابەند و هەستیار بە بنەماکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێران بوو و بەو پێیە هەڵوێستی دەنواند. ئەو وەکوو سیاسەتوانێک لە ماوەی 7 مانگی ڕابردوودا لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە دژی کۆمەڵکوژی ئیسرائیل شەڕی کرد و بە بەدەستەوە گرتنی داهێنان لە کردەوەدا لە ئەو بابەتە تایبەتمەندی بەرچاوی ناوبراو بوو و بۆ خەڵکی فەلەستین بە واتای لەدەست دانی پاڵپشتێکی گرینگ بوو.

یەکێک لە گرینگترین بنەماکانی سەردەمی وەزیری دەرەوە بوونی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و سەرۆککۆمار بوونی ڕەئیسی قووڵایی پێوەندی لەگەڵ دراوسێکانی وەکوو تورکیا بوو. لێکدانەوە ئێوە لە ئەو بارەوە چییە؟

یەکێک لە ستراتیژییە ناوچەییەکانی هێزەکانی ڕۆژاوا ڕێگری لە هاوکاری تورکیا و ئێران بوو. کەواتە ئامانجگەلێک وەکوو ڕێگری لە پێکهێنانی بەرەی بەرخۆدانی ناوچەیی هەمبەر هێزە ئیمپریالیستییەکان، پێکهێنانی ناسەقامگیری لە ناوچەکە و لە ئەنجامدا دابینی بەرژەوەندی و ئاسایشی ئیسرائیل شوێنگیری دەکرا.

لە بەرانبەردا نزیک بوونەوەی ئێران و تورکیا ناڕاستەوخۆ دەبووە هۆی باشتر بوونی پێوەندی ئێران و ئازەربایجان. دیداری دوێنێی ڕەئیسی لەگەڵ ئیلهام عەلیێفیش هەر لە ئەو بارەوە گرینگ بوو. دوای ئەوانیش سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە ناوچەکە ئەبێ هەر بە ئەو شێوە درێژەی هەبێت.

News ID 50259

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha